ئه‌ردۆگان دوو رێگەی هەیە بۆ مانەوەی لە پۆستی سه‌رۆكایه‌تی
سه‌لفی له وتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رنامه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو 50+1 بهێنێت.
سه‌لفی ده‌نووسێ "با كه‌مال كلیچدارئۆغلو و مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر باش بزانن، ئه‌ردۆگان نیازی نییه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت، چونكه هه‌ندێك گۆڕانكاری هه‌یه ده‌بێت بیكات، ئه‌وكات ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه".
ئه‌و ئاشكرای ده‌كات ئه‌ردۆگان به 2 رێگا ده‌یه‌وێت له هه‌ڵبژاردن بیباته‌وه، یه‌كه‌م گۆڕینی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان بووه، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئاستی ده‌نگه‌كانی ئه‌ردۆگانی زۆر به‌رز كرده‌وه و هاووڵاتیان زۆر پێیان باش بووه.
به‌ڵام هه‌نگاوی دووه‌می ئه‌ردۆگان، گۆڕینی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها باشتركردنی ئابووری توركیایه، كه ئه‌ویش هه‌ر له ساڵی 2018دا ئه‌نجام ده‌درێت. بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌كو ئه‌وه‌ی دانراوه له 2019 له كاتی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاكشه‌نه‌ر و كلیچدارئۆغلو خۆیان ئاماده كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌ڵام سه‌لفی له نووسینه‌كه‌یدا پێیان ده‌ڵێت هەواڵێكی ناخۆشم پێیه بۆتان، ئه‌ویش ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه.
باسنيوز
