دوای ئه‌مریكا وڵاتیكی دیكه باڵیۆزخانه‌ی خۆی بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌گوازێته‌وه
جیمی مۆرالیس سه‌رۆكی گواتیمالا، وه‌كو پشتگیرییه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا باڵیۆزخانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم.
سه‌رۆكی گواتیمالا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: "ڕێنمایی تازه‌مان ده‌ركردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌مان بۆ ئۆرشه‌لیم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گفتۆگۆمان كردووه".
له ماوه‌ی كه‌متر لە مانگێك ئه‌مه دووه‌مین جاره كه جیمی مۆرالیس پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردووش له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جیمی مورالیس گوتی: "په‌یوندییه‌كی مێژووی له نێوان گوانتیمالا و ئیسرائیل‌دا هه‌یه".
باسنيوز
