مەكینەی كیا ستینگەری 2018 لە نێو 10 باشترینی جیهاندا دەبیندرێ
لەبارەی ئەمە ئۆرۆت هێدریك جێگری سەرۆكی پلانی بەرهەمەكانی كیا گوتی: كیا ستینگەر داهێنانێی پێشكەوتووی كۆمپانیای كیا مۆتۆرزە و بە كارێكی لێهاتووییانە لەقەڵەمی دەدەین بۆ تیمەكانی پێشخستنی ئەندازەی دوو مەكینەی تۆربۆی بە قەبارە 3.3 لیتر كە وەك مەكینەی نموونەیی ستینگەر V6 دەخرێتە روو و خێراییەكی ئاستبەرز بەو جۆرە ئۆتۆمۆبیلە دەبەخشێ.
مەكینەی ستینگەری قەبارە 3.3 لیتر توربۆ V6 بە شێوەی ستوونییە لە نێو بۆنیتی ئۆتۆمبیل و بە قەپاغێك داپۆشراوە بە قەبارەی 365 ئەسپ لە 6000 سووڕانەوە لە یەك خولەكدا بە سوودوەرگرتن لە ئاودی S5 سپۆرتباك و بی ئێم دەبڵیوو 440i گراند كوپێ و ئینفینیتی Q501 بۆیە ستینگەر وەك ململانێكەرێكی جدی لەنێو بازاڕی ئۆتۆمۆبیلە توربۆیەكان دەردەكەوێ. خێرایی ستینگەر لە 4.7 چركەدا دەگاتە 60 میل بە خێراتر لە پۆرشی 6 سلندەری پانامێرا ئەویش بەهۆی پاڵنەری V6 ی دەبڵ مەكینە كە وا دەكات خێرایی ستینگەر بگاتە 167 میل لە كاتژمێرێكدا.
گۆڕانكارییەكانی ئۆتۆمبیلی كیا مۆتۆرز بۆ مەكینەی توربۆ سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەمەریكای باكوور و ئەمەریكای باشووری گرتەوە. ئەندازیارانی كیا سووڕانەوەكانی ستینگەریان بەهێزتر كرد كاتێك 480 سووڕانەوە لە 6214 میلدا ئەنجام درا. ئەمەش تواناو هێز و نایابیی ستینگەر بە تەواوی دەخاتە روو.
درێو وینتەر بەڕێوەبەری واردز ئۆتۆ گوتی: ئاسان نییە بتوانی مەكینەی دوانەیی بۆ ئۆتۆمبیلی ستینگەر V6 دابین بكەی كاتێك تواندرا ئەو ئۆتۆمبیلە خۆی بسەپێنێ لە نێو لیستی 10 باشترین مەكینە لە ساڵی 2018 دا ئەمەش وا دەكات كیا لە لیستی باشترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان هەنگاوی زیاتر بێتە پێشەوە.
وا مەزەندە دەكرێ نرخی سەرەتایی ئۆتۆمبیلی ستینگەری توربۆی 2018 بگاتە 38,350 دۆلار.
خةليل بلةيى
