تەقینەوەیەکی بەهێز بارەگایەکی هەواڵگریی ئەفغانستانی کردە ئامانج

 تەقینەوەیەکی بەهێز بارەگایەکی هەواڵگریی ئەفغانستانی کردە ئامانج
تەقینەوەیەکی بەهێز بارەگایەکی دەزگای هەواڵگریی ئەفغانی کردە ئامانج و قوربانی لێ کەوتەوە.



تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 25/12/2017 لە گەڕەکی شەش دەراک لە کابووڵی پایتەختی ئەو وڵاتە، رووی داوە.



نەسرەت رەحیمی، گوتەێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، کە خۆکوژێک لە نزیک بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئەنجامی دا، لانی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە.



تا ئێستا لایەنی ئەنجامدەری تەقینەوەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام هەردوو رێکخراوی تاڵیبان و رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەردەوام تەقینەوە و کردەی تیرۆریستی لەو وڵاتە، ئەنجام دەدەن.



باسنیوز
Top