فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە سێ بەرپرسی حزبوڵڵایان کوشت
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، رۆژی یەکشەممە 24/12/2017 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی خانوویەکیان لە ناوچەی حەرەز لە پارێزگای حوجە لەسەر سنووری سعودیە، بۆردومان کردووە.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، سێ پسپۆڕی بواری گەیاندن و دروستکردنی تەقەمەنی و بۆمبی حزبوڵڵای لوبنانی وژراون، سەرەڕای حەوت چەکداری حوسییەکان، کە پاسەوانی ئەو سێ بەرپرسەی حزبوڵڵا بوون.
حزبوڵلای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەن، دوو میلیشیای چەکداریی شیعەمەزهەبن و کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی دارایی و سەربازییان دەکات.
باسنیوز
