له ئه‌مریكا 63 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه
سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی ئاماری ته‌ندرووستی كه به‌شێكه له سه‌نته‌ره‌كانی پێشگیریی و كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مریكا، ئاشكرای ده‌كات كه ساڵی 2016 له كۆی گشتیی 63 هه‌زار و 600 كه‌س به هۆی زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌م وڵاته‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌و ساڵه به كوشنده‌ترین ساڵی ئه‌مریكا بۆ مه‌رگ له رێگه‌ی ماده هۆشبههركان وه‌سفده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه زۆربه‌ی ئه‌م مردنانه به‌هۆی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه بوونه كه له ماده كیمیاوییه ئاڵوودهكهرهكان درووستكراون و ئاماری مه‌رگ به هۆی ئه‌وجۆره ماده‌یه 42 هه‌زار و 249 كه‌س بووه، كه ئه‌و رێژه‌یه ته‌نانه‌ت ریكۆردی مه‌رگ به هۆی شێرپهنجهشیی تێپه‌ڕاندووه، چونكه له ساڵی 2016ـدا 41 هه‌زار كه‌س به هۆی شێرپه‌نجه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
kurdistan -
