ئیسرائیل جارێکی دیکە پێگەکانی سوپای سووریای کردە ئامانج

 ئیسرائیل جارێکی دیکە پێگەکانی سوپای سووریای کردە ئامانج
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "سپۆتنیک" و بە پشتبەستن بە "ئەلنەشرە" فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل، بنکەیەکی سوپای سووریایان لە دەوروبەری دیمەشق کردووەتە ئامانج.



هەر لەمبارەوە کەناڵی تەلەفزیۆنیی "ئەلحەدەس" بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی سوپای ئیسرائیل دەیان کەس لە هێزە سوورییەکان کوژراون. هەتا ئێستا ئەو شوێنەی کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج، بە وردی دیاری نەکراوە.



لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بنکە سەربازییەکانی سووریا کراونەتە ئامانج.



هەتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لەلایەن ئیسرائیل و سوپای سووریاوە، لە بەرانبەر ئەم ڕووداوەدا هیچ کاردانەوەیکیان نەبووە.



شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی مارسی ساڵی 2011ەوە دەستی پێکردووە و زیاتر لە 500 هەزار هاووڵاتیی ئەو وڵاتە بوونەتە قوربانی و زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارە بوون.



باسنیوز
Top