گەڕێکی دیکەی دانوستاندنی ئاستانە دەست پێ دەکات

 گەڕێکی دیکەی دانوستاندنی ئاستانە دەست پێ دەکات
گەڕێکی دیکەی دانوستاندنی ئاستانە دەست پێ دەکات و وەزارەتی دەرەوەی کازاخستانیش راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان، رۆژی پێنجشەممە 21/12/2017، دانوستاندنە راوێژکارییەکانی دانوستاندنی ئاستانە، لەنێوان لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا، بەڕێوە دەچێت.

هەروەک وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 22/12/2017 دانوستاندنە سەرەکییەکانی کۆنگرەی ئاستانە بە بەشداریی رووسیا، ئێران و تورکیا و لایەنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و ئوردنیش وەک چاودێر بەشدار دەبن.

بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ شەڕی ناوخۆیی سووریا، تا ئێستا چەندین گەڕی دانوستاندن لە شاری ئاستانەی پایتەختی کازاخستان و جنێڤ لە سویسرا، ئەنجام دراوە.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆن سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 500 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.










باسنيوز
Top