نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی لەدژی ئێران پەسەند کرد

 نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی لەدژی ئێران پەسەند کرد
کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ سێشەممە 2017/12/19 بڕیارنامەیەکی دیکەی لەبارەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند کردا کە لالەیەن کەنەداوە ئامادە کرابوو.

ئەو بڕیارنامەیە بە 81 دەنگی ئەرێ و 30 دەنگی دژ و 70 دەنگی بێلایەن پەسەند کراوە.

ئەو ڕاپۆرتە کە لەلایەن کەنەداوە پێشنیار کرابوو، سەرەنجام پەسەند کرا و نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەرانبەر ئەو بڕیارنامەیە ناڕەزایی دەربڕیبوو.

لە ڕەشنووسی ئەو بڕیارنامەیەدا، چەند بەندێک لەبارەی نیگەرانیی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کۆریای باکوور، سووریا و شێوە دوورگەی کریمەش گونجێندرابوو، کە هەموویان پەسەند کران.

لەلایەکی دیکەشەوە ناوەندی "سیاسەتی دەرەوەی کەنەدا" لە لاپەڕەی تویتەری خۆی، بە ئاماژە بە ئەو بڕیارنامەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەو وڵاتەوە پێشنیار کرابوو، بڵاوی کردووەتەوە، کەنەدا درێژە بە هەولەکانی بۆ پشتیوانی لە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی "گۆناز تیڤی" ناوەندی ئاماری ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، تەنیا لە شەش مانگەی ساڵی 2017دا لە ئێران 239 کەس لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە سێ کەسیان لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا تەمەنیان لە خوا 18 ساڵەوە بووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات 194 کەسیان ناو و ناسنامەیان دیار و 45 کەسیشیان هەتا ئێستا ناو و ناسنامەیان بڵاو نەکراوەتەوە و 12 کەسیشیان لە پێش چاوی خەڵک و لە شوێنە گشتییەکان لەسێدارە دراون.

هەتا ئێستا لەبارەی ئامار و ژمارەی لەسێدارە دراوان لە شەش مانگەی دووەمی ساڵی 2017 بڵاو نەکراوەتەوە.











باسنيوز
Top