ساڵی 2017 لە جەنگ و توندوتیژییەکاندا 65 ڕۆژنامەنووس کوژراون

 ساڵی 2017 لە جەنگ و توندوتیژییەکاندا 65 ڕۆژنامەنووس کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی (هەواڵنێرانی بێسنوور)، ئەمساڵ لە سەرتاسەی جیهان، لانیکەم 65 ڕۆژنامەنووس لە کاتی کاردا کوژراون و ئێرانیشی بە یەکێک لە پێنج گەورە گرتووخانەی ڕۆژنامەنووسان ناودێر کردووە.

لە ڕاپۆەرتەکەی ڕێپۆرتیرانی بێسنووردا هاتووە بەشێک لەو 65 ڕۆژنامەنووسە، لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵ و ڕاووداوەکانی شەڕ و توندوتیژی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، کوژراون و نزیکەی نیوەی ئەو قوربانیانە لە ناوچەکانی بەری لە شەڕ و توندوتیژی کوژراون.

بەپێی ئاماری ساڵانەی ڕێپۆرتێرانی بێسنوور، وڵاتانی سووریە بە 12 قوربانی، مەکزیک بە 11، ئەفغانستان، 9، عێراق بە 8 و قوربانی و فیلیپینش بە 4 قوربانی وەک مەترسیدارەترین وڵات بۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاکاران ناوزەد کراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئێستا 326 میدیاکار لە سەرتاسەری جیهان لە گرتووخانەکان دەستبەسەرن. نزیکەی نیوەی ئەو 326 کەسە، لە پێنج زیندنی وڵاتانی "چین، تورکیا، سووریا، ئێران و ڤێتنام" دان.

بەپێی ڕێزبەندیی ڕێکخراوی ڕێپۆرتێرانی بێسنوور، ئێران بە 23 چالاکوانی میدیا و ڕۆژنامەنووس، یەکێکە لە پێنج زیندانی گەورەی ڕۆژنامەنووسان.

سووریا، بە 24 ڕۆژنامەنووسی بەندکراو، هەنگاوێک لە پێشەوەی ئێرانە و ڤێتنام، بە 19 بەندکراو، پێنجەمین گرتووخانەی گەورەی ڕۆژنامەنووسانە و چین و تورکیاش لە ڕێزی یەکەم و دووەم دان.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور، ساڵی 2017 لە سەرتاسەری جیهان و زیاتر لە هەموو شوێن سووریا و یەمەن و عێراق 54 کەس لە میدیاکاران ڕفێندراون. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی هەمان ڕێکخراو، تەنیا لە سووریا ئێستا 22 هەواڵنێری خۆجێی و 7 ڕۆژنامەنووسی بیانی، لەلای گرووپە چەکدارەکانەوە بە بارمتە گیراون و هەندێکیان تەنانەت ماوەی پێنج ساڵە لەلای ئەو گرووپانە بەدیل گیراون.











باسنيوز
Top