رووسیا شوێنی گردبوونەوەی تازەی داعش ئاشکرا دەکات
بەپێی هەواڵی ئاژانسی (تاس)ی رووسی، ئەلێکسەندەر پۆرتنیکۆڤ، بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی فیدڕالیی رووسیا رایگەیاندووە، داعش دوای شکستهێنانیان لە عێراق و سووریا، هەوڵی خۆڕێکخستنەوە دەدەن.
ئەلێکسەندەر پۆرتنیکۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا ئەفغانستان سەننتەری گردبوونەوەی تیرۆریست و تاوانبارانە و چەکدارانی داعشیش روو لەو وڵاتە دەکەن و خۆیان لەوێ رێک دەخەنەوە.
باسنيوز
