لە تورکیا هەر ڕۆژێک ژنێک دەکوژرێت
گرووپی "ئێمە پێش بە ژنکوشتن دەگرین" لە تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی ساڵی 2017دا ڕۆژانە لەو وڵاتە ژنێک کوژراوە و تەنیا لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا 365 ژن لە تورکیا بەهۆی توندوتیژیی خێزانییەوە بوونەتە قوربانی.
زۆربەی ئەو ژنانەی کەلە تورکیا بەدەستی هاوسەرەکانیان کوژراون و لە ئەنجامی توندوتیژیی بنەماڵەیی کوژراون، تەمەنیان لە نێوان 25 هەتا 35 ساڵی دایە.
هۆکاری کوژرانی 75% ی ئەو ژنانە داوای جیابوونەوە بووە. لە ساڵی 2013 بەملاوە، لە تورکیا ئاماری کوژرانی ژنان لەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
باسنيوز
