لە ئەنجومەنی ئاسایش پرۆژەیاسایەک لەبارەی قودس تاوتوێ دەکرێت

 لە ئەنجومەنی ئاسایش پرۆژەیاسایەک لەبارەی قودس تاوتوێ دەکرێت
وڵاتێکی عەرەبی پرۆژەیاسایەک لەبارەی شارۆ ئۆرشەلیم (قودس)ـەوە پرۆژەیاسایەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەردەکات.



بەپێی پرۆژەیاساکە، کە میسر ئامادەی کردووە و بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دابەش کردووە، هەر بڕیارێک لەبارەی شاری ئۆرشەلیمەوە یاسایی نییە، هیچ کاریگەرییەکی نابێ و پێویستە هەڵبووەشێندرێتەوە.



هەرچەندە پرۆژەیاساکە لە دژی بڕیاری ناساندنی ئۆرشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیلە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام پرۆژەیاساکەی میسر هیچ باسی ئەمریکا و ترەمپی نەکردووە.



بڕیارە رۆژی دووشەممە 18/12/2017 یاخود سێشەممە بخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنەکەوە، بەڵام چاودێران پێشبینی دەکەن ئەمریکا مافی ڤیتۆ دژی ئەو پرۆژە یاسایە بەکار بهێنێت.



بۆ پەسەند کردنی هەر پرۆژەیاسایەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پێویستە نۆ ئەندام لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنەکە پەسەندی بکەن و هیچ وڵاتێک لەو وڵاتانەی مافی ڤیتۆیان هەیە، پرۆژەیاساکە ڤیتۆ نەکات.



هەر پێنج وڵاتی ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، چین و بەریتانیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی مافیان هەیە هەر پرۆژەیاسایەک ڤیتۆ بکەن و رەتی بکەنەوە.



ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم دەرکرد و تێیدا شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.



ئیسرائیل شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی خۆی ناساندووە و فەلەستین و عەرەبیش بە شارێکی پیرۆزی خۆیانی دەزانن.




باسنيوز
Top