ده‌ستدرێژی سێكس له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته نه‌ریت
له به‌یاننامه‌یه‌كی لێژنه‌ی ئه‌خلاقی كۆنگرێسدا هاتووه، ئه‌وان زانیاریان له‌باره‌ی ده‌ستدرێژیه‌كانی رۆبن كیوینی ته‌مه‌ن 38 ساڵییان پێگه‌یشتووه و، تهمهتهكان پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی "بازفێد"، كچێك كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه رایگه‌یاندووه "له‌ساڵی 2016دا كاتێك له تیمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كارم ده‌كرد، كیوین چه‌ندین جار جووڵه‌ی سۆزانی بهرامبهرمنی ئه‌نجامداوه و به‌بێ ره‌زامه‌ندی من ده‌ستبازی له‌گه‌ڵیدا كردووم، دووجاریش ده‌ستی له‌ڕانی منی داوه".
ئافره‌تێكی دیكه‌ش، كه چالاكوانێكی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ناوچه‌ی نیفادایه ده‌ڵێت "كاتێك كیوین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوچه‌ی نیفادا بوو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی دیموكراته‌كان چه‌ندین جار هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌رم و، له‌ڕێگه‌ی چه‌ند جووڵه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ویستوویه‌تی ئیغرام بكات و هه‌سته‌كانم بجووڵێنێت".
لهبارمبهریشدا كیوین ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و، وێڕای ئه‌وه‌ی نانسی بیلۆسی سه‌ركرده‌ی كه‌مینه دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لێكردووه، به‌ڵام كیوین ئاماده نییه ئه‌و داواكاریه‌ی بیلۆسی جێبه‌جێ بكات.
پێشتریش به‌هۆی رووداوێكی هاوشێو، ئافره‌تێك به‌ناوی ئهندرێیا رامسی كه به‌نیاز بوو خۆی بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بپاڵێوێت، كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حزبی دیموكراته‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسه‌وه بۆسه‌ر پیاوێك ئه‌وان ئاماده نین پشتگیری له رامسی بكه‌ن.
رامسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فێیسبووك بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له 12 ساڵ پیاوێكی له كۆمپانیاكه‌ی ده‌ركرد، كارمه‌نده ده‌ركراوه‌كه داوای له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌ی به‌رز كردووه و، تۆمه‌تی بێبنه‌مای بۆ رامسی هه‌ڵبه‌ستبوو و گوتبووی، رامسی بۆیه منی ده‌ركردووه، چونكه ره‌تم كردۆته‌وه په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵیدا ببه‌ستم.
وه‌ك رامسی ئاماژه‌ی پێكرد، دواتر ئه‌و داواكاریه‌ی فه‌رمانبه‌ره ده‌ركراوه‌كه شكستی هێنا، به‌ڵام كه‌یسه‌كه به‌شی ئه‌وه بڵاو ببووه‌وه كه دیموكراته‌كان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا پشتگیری من نه‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مه سێیه‌م كۆنگرێسمانی دیموكراته‌كانه كه به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كرێت و، پێشتریش دوو كۆنگرێسمان "جۆن كوێرز نوێنه‌ری میشیگان و ئال فرانكن سیناتۆر مینیسۆتا" به‌هۆی بوونی ره‌وشتی نابه‌جێ له پاشینهیاندا و تۆمه‌تباركردنیان به ده‌ستدرێژی سێكس، ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، نه‌ك ته‌نیا كۆنگریسمێنهكان، به‌ڵكو به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك خودی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش له‌لایه‌ن 3 ئافره‌ته‌وه به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كرابوو.
k24 -
