ئەردۆغان بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

 ئەردۆغان بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل
سەرۆک کۆماری تورکیا بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل و رایدەگەیەنێت، کە ئیسرائیل داگیرکەرە.

رۆژی چوارشەممە 13/12/2017، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا، لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە دژی ناساندنی شاری ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل، رایگەیاند، ”رەنگە ئێمە لە وڵاتانی ئیسلامیی هێزی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکامان نەبێت، بەڵام ئێمە لەسەر حەقین“.

رەجەب تەییب ئەردۆغان ئیسرائیلی بە داگیرکەر ناوزەد کرد و رایگەیاند، هەر بڕیارێک لەبارەی هەر شارێکی داگیر کراو دەربچێ، ”کاریگەریی نابێت“.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند، کە ئەگەر دەوڵەتی فەلەستین دانەمەزرێ، ئەوا ”ئاشتی لە جیهان بەرقەرار نابێت“ و ئیسرائیلیشی بە دەوڵەتێکی “تیرۆریستی“ ناساند.









باسنيوز
Top