ریکس تیلەرسۆن: ئامادەین لەگەڵ گەنجە دیکتاتۆرەکە دانوستاندن بکەین

 ریکس تیلەرسۆن: ئامادەین لەگەڵ گەنجە دیکتاتۆرەکە دانوستاندن بکەین
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی ئامادەیە دانوستاندن لەگەڵ کۆریای باکوور بکات.



ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی ئەنجومەنی ئەتڵەسی، لە واشنتن، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە دانوستاندن لەگەڵ کۆریای باکوور بە سەرۆکایەتیی کیم جۆنگ ئون بکات، بەڵام ”بەبێ هیچ پێشمەرجێک“.



لەلایەکی دیکەوە کیم جۆنگ ئون رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێ بۆ پەرەپێدان بە چەکی ناوەکی (ئەتۆمی) و دەیەوێ ”کۆریای باکوور ببێتە بەهێزترین وڵاتی ناوەکی لە جیهان“.





باسنیوز
Top