حەسەن نەسرولڵا: بڕیارەکەی ترەمپ شێتانەیە و تەنیا ئیسڕائیل پشتگیری دەکات

 حەسەن نەسرولڵا: بڕیارەکەی ترەمپ شێتانەیە و تەنیا ئیسڕائیل پشتگیری دەکات
ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی حزبولڵای لوبنانی، ھێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئەمریکا، بەھۆی دانانی ئۆرشەلیم بە پایتەختی ئیسڕائیل.

ئەمڕۆ سێشەممە 12/12/2017، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا، حەسەن نەسرولڵا، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنان، ھێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەھۆی دانانی ئۆرشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیل، ھاوکات ھێرشی کردە سەر فەڵەستینییەکان، بەبیانووی ئەوەی ھیچیان نەکردووە و ئەوەی کردوویانە بەس نەبووە، راشی گەیاند: "ئەو توڕەبوون و ڕووبەڕووبوونەوانە ڕاپەڕینی ڕاستەقینەیە، ھەروەھا ستایشی ڕووبەڕووبوونەوەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین دەکەم، کە راپەڕینێکە و ئەنجامی دەدەن"

ھەر لەو گوتارەیدا، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنان، گوتی: "حکوومەت و ئیدارەی واشنتۆن، ھەروەھا دۆناڵت ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، شێت بوون و کەس پشتیوانیان ناکات، ئیسرائیل نەبێ".









باسنيوز
Top