حكوومه‌تی ئێران بڕیارێك له دژی توركیا ده‌دات
ئێران به پله‌ی سێیه‌م دێت به‌وه‌ی هاووڵاتیانیان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن، ته‌نیا له ساڵی 2017شدا نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 100 هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی رووی له توركیا كردووه.
له پڕۆژه یاسای 2018ـدا باجی زیاتر خراپه سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه ئیرانییانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی توركیا بكه‌ن. پێشتر هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئێرانی سه‌ردانی توركیای بكردایه ده‌بوایه بڕی 50 لیره‌ی توركی بداته حكوومه‌تی ئێران، به‌ڵام ئێستە ئه‌و بڕه پاره‌یه بووه به 200 لیره‌ی توركی.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌شتیار بۆ جاری دووه‌م بچێته‌وه بۆ توركیا پێویسته 300 لیره بدات، بۆ جاری سێیه‌میش ده‌بێت 400 لیره بدات.
ماڵپه‌ڕی (سی ئێن ئێن)ـی توركی، ئاشكرای كردووه، ئه‌م بڕیاره زیانی بۆ توركیا هه‌یه، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت به‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئێرانی گه‌شته‌كانیان بۆ توركیا سنووردار بكه‌ن. هۆكاره‌كه‌یشی وه‌رگرتنی ئه‌و پاره زۆره‌یه له بری چوونیان بۆ توركیا.
باسنيوز
