کۆریای باکوور دۆلاری ساختە بڵاو دەکاتەوە

 کۆریای باکوور دۆلاری ساختە بڵاو دەکاتەوە
رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دەکات، دۆلاری ساختە لە بازاڕەکانی جیهاندا بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی، تیمێکی پسپۆڕی بواری دراو لە کۆریای باشوور دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، کە کۆریای باکوور دۆلاری چاپ کردووە و بڵاوی کردووەتەوە.

چاپەکەی ساختەکەی دۆلار، کە حکوومەتی کۆریای باکوور چاپی کردووە، هاوشێوەی 100 دۆلاریی چاپی 2006ـی ئەمریکییە و زۆر بە وردی کاری لەسەر کراوە، بەشێوەیەک جیاکردنەوەی ساختەکە و ئۆرجیناڵەکە، زەحمەتە.

بە بڵاو بوونەوەی دۆلارە ساختەکەی کۆریای باکوور، سەرمایەداران بە گشتی (بە سەرمایەدارانی کوردستانیشەوە) زیانی گەورەیان بەر دەکەوێت.









باسنيوز
Top