سوپای ئەمریکا: دوای داعش شەڕی قاعیدە دەکەین

 سوپای ئەمریکا: دوای داعش شەڕی قاعیدە دەکەین
گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سەنتکۆم) رایگەیاندووە، کە سوپای وڵاتەکەی لە سووریا، لە دوای شەڕئی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، شەڕی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە دەکەن.



کۆڵۆنێل جۆن تۆماس، گوتەبێژی سەنتکۆم بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە ئێستا 5200 سەربازی ئەمریکی لە عێراق دان و ”ئەوان لەسەر داوای حکوومەتی عێراق“ دەمێننەوە“.



کۆڵۆنێل جۆن تۆماس هەروەها رایگەیاندووە، کە دوای لەناوبردنی داعش، سوپای وڵاتەکەی لە سووریا شەڕی دژی قاعیدە دەکات، هەرچەندە ناوی خۆیشی بگۆڕێت.



پێشتر بەرەی نوسڕە لە سووریا خۆی وەک باڵی قاعیدە لە سووریا ناساندبوو، دواتر خۆی هەڵوەشاندەوە و لەژێر ناوی گرووپی فەتحی شام و دواتریش لەژێر ناوی دەستەی تەحریر شام، بەردەوام بوو لەسەر کردە تیرۆریستییەکانی.



باسنيوز
Top