پوتین پەیوەندییەکانی میسر و تورکیا لەگەڵ سیسی تاوتوێ دەکات
بەپێی هەواڵێکی (RT)ـی رووسی، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 11/12/2017، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا گەیشتە بنکەی سەربازیی حومەیمیم لە پارێزگای لازقییە لە رۆژئاوای سووریا، کە هێزەکانی وڵاتەکەی لێ جێگیر کراوە.
لە بنکە سەربازییەکەدا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا پێشوازیی لە سەرۆکی رووسیا کردووە.
دوای سەردانە کورتەکەی بۆ سووریا، ڤلادیمێر پوتین سەردانی میسر کرد و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆ بووەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پوتین تاوتوێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی میسر و تورکیا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، دەکات.
باسنيوز
