رێکارەکانی دەستگیرکردنی برێت مەکگۆرک دەستی پێ کرد
هەردوو رێکخراوی سەکۆی خەباتی مەدەنی دژی فەتحوڵڵا گیولەن و کۆمەڵەی دادی کۆمەڵایەتیی و هەماهەنگی سکاڵای یاساییان لە دژی برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، تۆمار کرد.
لە سکاڵاکەدا، ئەو دوو رێکخراوە تورکییە داوا دەکەن برێت مەکگۆرک بە تۆمەتەکانی ”هەڵسوکەوتکرن لە بری رێکخراوێکی تیرۆریستی و پێدانی چەک پێیان“، دەستگیر بکرێت.
تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە لە دژی نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داعش بەهۆی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یباڵی سەربازیی پاری کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
