تیلەرسن: بڕیاری ترەمپ ناسنامەی کۆتایی بە ئۆرشەلیم نابەخشێت
رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ناساندنی ئۆرشەلیم وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ شارەکە، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ناسنامەی کۆتایی شارەکە".
تیلەرسن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس گوتیشی: "ترەمپ بە راشکاوانە رایگەیاند کە رەوشی کۆتایی شارەکە بە دەروازەکانییەوە، بۆ لایەنە جیاجیاکان (فەڵەستین و ئیسرائیل) بەجێدەهڵدرێت تاوەکو بڕیاری لەسەر بدەن".
سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم، رێکس تیلەرسن رایگەیاند: "ئەوە شتێك نییە ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، ئەگەری زۆریش هەیە ساڵی داهاتووش ئەنجام نەدرێت".
udaw -
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 6-12-2017، ئورشەلیم (قودس) ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپارد باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازێتەوە. بڕیارەکەش لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە.
r
