بکوژی عەلی عەبدوڵا ساڵح ئاشکرا کرا

 بکوژی عەلی عەبدوڵا ساڵح ئاشکرا کرا
میدیا عەرەبییەکان، بکوژی سەرۆکی پێشووی یەمەن لە زاری ئەندامانی حزبی کۆنگرەی گەلی یەمەنی، ئاشکرا دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، میدیا عەرەبییەکان ئاشکرایان کردووە کە یەکێک لە چەکدارە حوسییەکان بە ناوی (ڕەشید فارس مەناع) لە ساتی کوژرانی عەلی عەبدولڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن دەردەکەوێت کە چەک بەدەستییەوەیە و ئەو یەکێکە لەو کەسانەی کە تەقەی لە عەلی عەبدوڵا ساڵح کردووە و کوشتوویەتی.

بکوژەکە کوڕی فارس مەناعە، کە باوکی بازرگانێکی دیاری چەک و تەقەمەنییە لە یەمەن و ھاوکات یەکێکە لە سەرکردەکانی چەکدارانی حوسی.

ڕۆژی دووشەممە 4/12/2017، عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن لە لایەن چەکدارانی حوسییەوە کوژرا.

چەکدارانی حوسی لە یەمەن گرووپێکی چەکداری شیعە مەزھەبن و لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی و سەربازیی دەکرێن.









باسنيوز
Top