ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سەربازگەیەکی عەرەبی

 ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سەربازگەیەکی عەرەبی
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرش دەکەنە سەر سەربازگەیەکی گەورەی سوپای وڵاتێکی عەرەب و زیانێکی زۆری پێ دەگەیەنێت.



رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە هێرشەکە لەڕێی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی درەگانی شەوی دووشەممە 4/12/2017 کراوەتە سەر کۆگایەکی تەقەمەنیی هێزەکانی رژێمی سووریا لە ناوچەی جەمرایا لە نزیک دیمەشق.



رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو ناوچەیەی بۆردومان کراوە، سەنتەرێکی توێژینەوەی زانستی و کۆگای تەقەمەنی لێ بوو.



ئەم هێرشە دووەمی هێرشی سوپای ئیسرائیلە بۆ سەر سووریا لەم مانگەدا، کە پێشتریش لە سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 2/12/2017، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند مووشەکێکیان ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئێرانی لە نزیک دیمەشقی پایتەخت سووریا، کرد.



باسنيوز
Top