لوتکەی کەنداوی عەرەبی تاوتوێی دەستوەردانەکانی ئێران دەکات
لوتکەکە رۆژی سێشەممە 5/12/2017 بە بەشداریی شەش کەسی یەکەمی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی ساز دەکرێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی تاوتوێی دەستوەردانەکانی ئێران، کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و رەوشی یەمەن، هەڕەشەی میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەن، دەکرێت.
ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی لە هەر شەش وڵاتی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، کوێت، عومان و قەتەر پێک دێت و شا، میر و سوڵتانی ئەو وڵاتانە بەشداریی لوتکەکە دەکەن.
باسنیوز
