ئەمریکا و کۆریای باشوور گەورەتری مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن
مانۆڕەکە بە بەشداریی دەیان هەزار سەربازی هەردوو وڵات و 230 فڕۆکەی سەربازی، کە شەشیان فڕۆکەی جۆری شەبەح (F22)ی ئەمریکین، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 4/12/2017 لەسەر ئاسمانی کۆریای باشوور دەستی پێ کرد و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی (یونهاب)ی کۆریای باشوور، ساڵانە ئەو مانۆڕە سەربازییە ئەنجام دەدرێ، بەڵام ئەمساڵ لەڕووی هێز و قەبارەوە گەورەترە.
کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی دەکات، ئەو مانۆڕە بە دنەدان بۆ شەڕ“لەلایەن ئەمریکا و کۆریای باشوورەوە داناوە و رایگەیاندووە، ”حکوومەتی ئەمریکا سواڵی شەڕ دەکات“.
باسنيوز
