باڵیۆزخانەی ئێران لە یەمەن ئاگری گرت
کەناڵی تەلەفزیۆنیی (سکاینیوز) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، "ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان حووسییەکان و سوپای ئەو وڵاتە بووە لە پایتەختی یەمەن".
میدیاکانی ئێرانیش ئەم هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان ئاشکرا نەکردووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی هاوپەیمانێتیی عەرەبی بۆ سەر یەمەن و پێگەی حوووسییەکان زیادی کردووە و چەندین شاریان لە دەستی حووسییەکان دەرهێناوە کە گرووپێکی میلیشیایی سەر بە ئێرانن.
باسنيوز
