دوو مانگە ئه‌مریكا تەنها 2000 ڤیزای بە هاووڵاتیانی توركیا داوە
ماڵپه‌ڕی (T24) بڵاوی كرده‌وه، له مانگی ئه‌یلوول كه جارێ ئه‌مریكا پێدانی ڤیزای به هاووڵاتیانی توركیا رانه‌گرتبوو، 7 هه‌زار و 419 كه‌س ڤیزایان وه‌رگرتووه.
به‌ڵام له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا كه ئه‌مریكا به فه‌رمی هه‌موو جۆره ڤیزایه‌كی به هاووڵاتیانی توركیا راگرت، تەنها 2 هه‌زار و 40 ڤیزایان وه‌رگرتووه، كه زۆربه‌ی ئه‌و ڤیزایانه‌ش بۆ نه‌خۆشی و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و دیپلۆماتكاران بووه.
ئێستە وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌مریكیش بۆ هاووڵاتیانی توركیا نرخه‌كه‌ی له نێوان 160 بۆ 265 دۆلارە.
باسنيوز
