توركیا بەهۆی كێشه ناوه‌خۆییه‌كانەوە به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌چێت
ئه‌رده‌م گول رۆژنامه‌نووسی (جومهوریه‌ت)، له وتارێكیدا ئاشكرای ده‌كات ئه‌گه‌ری زۆره له 2018 توركیا پێ بنێته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
گول له‌ناو كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی ئه‌نكه‌را زانیاری پێگه‌یشتووه، كه دانپێدانانی ره‌زا زه‌ڕراف له ئه‌مریكا به‌وه‌ی بەرتیلی داوه‌ته وه‌زیره‌كانی ئاكپارتی، هه‌روه‌ها ئاشكرابوونی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه خزمه نزیكه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سەركۆمار و سەرۆكی ئاكپارتیی دەسەڵاتدار، زیاتر له 15 ملیۆن دۆلاریان به شێوه‌ی نایاسایی بردووه‌ته‌وه بانكی (مان) له به‌ریتانیا، كێشه‌كانی توركیای قووڵتر كردوه‌ته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئەوەشی نووسیوە كە له 2018 توركیا پێ ده‌نێته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، كێشه ناوه‌خۆییه‌كان زیانی زۆرتر به توركیا ده‌گه‌یه‌نن.
باسنيوز
