حزبەکەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح داوای لەباربردنی پرۆژەی ئێران دەکات
سەرکردایەتیی پارتی کۆنگرەی گەل لە بەیانامەیەکدا، پشتگیریی خۆی بۆ راپەڕینی گەلی یەمەن لە دژی میلیشیای حوسییەکان راگەیاندووە.
پارتی کۆنگرەی گەل داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ حکوومەتی هەڵبژێردراوی یەمەن بە سەرۆکایەتیی عەبد رەبە مەنسوڕ دەکات، بۆ لەباربردنی پرۆژەی ئێران بۆ دەست بەسەرداگرتنی وڵاتانی عەرەبی بە گشتی و یەمەن بە تایبەت.
نزیکەی هەفتەیەکە هێزەکان سەر بە پارتی کۆنگرەی گەل، کە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن سەرۆکایەتی دەکات شەڕی دژی حوسییەکان راگەیاندووە و تا ئێستا چەندین شاری وڵاتەکەیان رزگار کردووەتەوە.
دوای لەسەرکار لادانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە ساڵی 2012 لە ئەنجامی شۆڕشی گەلی یەمەن دژی حکوومەتە دیکتاتۆرەکەی، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بووە هاوپەیمانی چەکدارە حوسییەکان و دەستیان بەسەر وڵاتەکەیاندا گرت و حکوومەتی عەبد رەبە مەنسوڕیان شکست پێهێنا.
حوسییەکان میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبن. لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و دارایی دەکرێن.
باسنيوز
