سەركردەیەكی باڵای توركیا بەهۆی نەخۆشییەوە دەنێردرێتە ئەڵمانیا

 سەركردەیەكی باڵای توركیا بەهۆی نەخۆشییەوە دەنێردرێتە ئەڵمانیا
دەنیز بایكال سەرۆكی پێشووی جەهەپە و ئەندام پەرلەمانی ئێستای توركیا، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە دەنێردرێتە ئەڵمانیا و لەوێ چارەسەری بۆ وەردەگیرێت.

چەند مانگێك بەرلە ئێستا دەنیز بایكال، سەركردەی دیاری توركیا و سەرۆكی پێشووی جەهەپە، تووشی جەڵتەی مێشك هات و خرایە ژێر چاودێریی پزیشكییەوە.

ئەمڕۆش د. ئەركان ئیبیش بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (ئیب سینا) لە ئەنقەرە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، پێویستە دەنیز بایكال چارەسەری فیزیكی وەربگرێت. لەبارەی باشیی باری تەندروستیی بایكال دڵنیایی دا و ئاشكرای كرد قسە دەكات، بەڵام ناتوانێت بەپێی خۆی بڕوات.

باسی لەوەش كرد، بۆ ئەوەی ئەو سیاسییە بتوانێت بەپێی خۆی بڕوات و قسە بكات، هەر ئەمڕۆ بە فڕۆكەیەكی تایبەت دەنێردرێتە ئەڵمانیا و لەوێ چارەسەری فیزیكی وەردەگرێت.








باسنيوز
Top