سەفین دزەیی تەوەرەکانی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن ئاشکرادەکات
شاندێکی هەرێمی کودستان بەسەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لە پاریسە و بڕیارە کاژێر 01:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی شەممە 2-12-2017 بەکاتی هەولێر لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆببێتەوە.
سەردانەکە لهسهر بانگهێشتى فهرمیى ئێمانوێل ماكرۆن، سهرۆکی فهرهنسایە، شاندەکەش بهسهرۆكایهتیى نێچیرڤان بارزانى لە قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكوهزیران، فوئاد حوسێن، سهرۆكى دیوانى سهرۆكایهتیى ههرێمی کوردستان و سهفین دزهیى، گوتهبیژى فهرمیى حكومهت پێکهاتووە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "فەرەنسا جگە لەوەی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشە، پێگەیەکی تایبەتی لە یەکێتیی ئەوروپا هەیە، بەدەر لەمانە فەرەنسا لە دەرەوەدا سیاسەتێكی بەهێزی هەبووە، بۆیە لە پەیوەندییەکانی رابردووی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەتوانێ رۆڵی لەیەکتر نزیککردنەوەی هەولێر و بەغدا ببینێت، دەتوانێت هاوکاربێت لە زمینەخۆشکردن تاوەکو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ چارەسەربکرێن".
لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش دزەیی گوتی: "ئەو بابەتانەی جێگەی بایەخی هەردوولامانن بریتین لە: بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی، دۆخی عێراق کە بەرەو هەڵبژاردن دەچێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس بابەتی گفتوگۆکانی نێوانمان دەبێت، مەلەفی ئەمنی یەکێک لە بابەتەکانی گفتوگۆکانمان دەبێت کە فەرەنسا یەکێک بوو لەو هێزانەی پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی کرد لە شەڕی دژی تیرۆردا."
سەبارەت بە داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش گوتەبێژی حکومەت گوتی: "رەنگە لەڕووی هاتووچۆوە هەندێک کێشە بێنەڕێ کە بۆ بەرپرسان گرفتێکی وا نەبێت، بەڵام هاووڵاتیانی هەرێمی کودستان سزادەدرێن، داخستنی فڕۆکەخانەکان بەڕووی دەرەوەدا پێشێلکردنی مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە کە مافی ئەوەیان هەیە جووڵەیان هەبێت."
rudaw -
