میدیاكان گوومان له گرووپێكی مۆندیال ده‌كه‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، 1 دێسێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی له مۆسكۆ تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018 راكێشا و رووسیا كه‌وته كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاسانه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای میواندار له گرووپی یه‌كه‌م هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی (سعوودیه، میسر و ئۆروگوای) یاری ده‌كات، ئه‌م گرووپه‌ش له لایه‌ن شرۆڤه‌كاران و میدیاكان به ئاسانترین گرووپی مۆندیالی 2018 داده‌نرێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، فیفا مه‌به‌ستییه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ربازی بێت و بۆ قۆناخی 16 سه‌ربكه‌وێت، چونكه پێیانوایه ماڵئاواییكردنی هه‌ڵبژارده‌ی میواندار له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای مۆندیال ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكان، فیفا نایه‌وێت سیناریۆی مۆندیالی 2010ـی باشووری ئه‌فریكا دووباره بێته‌وه، كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریكای باشووری میواندار له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی كرد، ئه‌مه‌ش فیفای نیگه‌ران كرد
k24 -
