سەرۆکی قاعیدە هەڕەشە لە سەرکردەیەکی ئیسلامی دەکات

 سەرۆکی قاعیدە هەڕەشە لە سەرکردەیەکی ئیسلامی دەکات
سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە هەڕەشە لە سەرکردەیەکی ئیسلامی دەکات و ناکۆکییەکانیان دەتەقنەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، کە باڵی قاعیدەبوو لە سووریا، هەوڵی دوورکەوتنەوە لەو رێکخراوە دەدات و دەستی بە گرتن و کوشتنی نەیارانی جیابوونەوە لە قاعیدە، کردووە.

ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی قاعیدە رایگەیاندووە، کە رێگای بە جیابوونەوەی محەمەد جۆلانی لە قاعیدە، نەداوە و هەڕەشەی لێ کردووە، کە لە ئەگەری جیابوونەوە، ئەوا قاعیدە وەک دوژمن سەیری دەکات.

دەستەی تەحریر شام خۆی وەک گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا نیشان دەدات و پەیوەندیی راستەوخۆشی بە قاعیدە و سەرانییەوە هەبوو.








باسنيوز
Top