یەکێـتی ئەوروپا بڕیارێک لەبارەی نەیارەکەی ئەردۆغان دەردەکات

 یەکێـتی ئەوروپا بڕیارێک لەبارەی نەیارەکەی ئەردۆغان دەردەکات
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دژەتیرۆر لە یەکێتی ئەوروپا، بۆچوونی یەکێتییەکە لەبارەی نەیارە سەرسەختەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا، دەخاتە روو.

گێلس دی کێرکوف، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دژەتیرۆر لە یەکێتی ئەوروپا، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپا بزووتنەوەی خزمەت و فەتحوڵڵا گیولەنی رێبەرەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناناسێت.

لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی ئەندامانی رێکخراوەکەی فەتحوڵڵا گیولەن، کە تورکیا داوای رادەستکردنەوەیان لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەکات، گێلس دی کێرکوف رایگەیاندووە، پێویستە تورکیا بەڵگەی دەست هەبوونیان لە کودەتای 15ـی تەمموز بخاتە روو بۆ دیپۆرتکردنەوەیان و دەبێ ”لە دادگایەکی بێلایەنیش لە تورکیا دادگایی بکرێن“.

رۆژی 15ـی تەمموزی 2015، بەشێک لە فەرماندەکانی سوپای تورکیا هەوڵیان دا کودەتایەک بەسەر رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەدا بکەن، بەڵام ئەردۆغان بە پشتیوانیی جەماوەرەکەی، شکستی بە کودەتاکە هێنا.

دوای هەوڵە شکستخواردووەکەی ئەو کودەتایە، رەجەب تەییب ئەردۆغان، فەتحوڵڵا گیولەنی بە دەست هەبوون و پیلاندانان بۆ کودەتاکە تۆمەتبار کرد.









باسنيوز
Top