حه‌ریری هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ده‌كات
حه‌ریری له گفتوگۆ ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر حزبوڵڵا، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، واز له ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان بهێنێت و بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه سیاسییه‌كان، پێویسته بێلایه‌ن بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "سی نیوز"ی فه‌ره‌نسی گوتی: "نامه‌وێ هیچ حزبێكی سیاسی له حكوومه‌ته‌كه‌ی مندا هه‌بێت، له دژی وڵاتیكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، ده‌ست له كاروباری ناوخۆی وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی وه‌ربدات".
هه‌روه‌ها گوتی: "من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌م كه له‌ناو حكوومه‌ت له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، ناتوانین هیچ شتێكی دیكه بكه‌ین و بڵێین".
گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تیش حزبوڵڵا، له فراوانبووندایه و به‌رده‌وامه له تێكدانی سه‌قامگیری وڵاتانی ناوچه‌كه.
پێشتر سه‌عد حه‌ریری، له سعوودییه‌وه په‌یامێكی ته‌له‌ڤزیۆنی بڵاوكرده‌وه و ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لوبنان، له‌سه‌ر داوای میشال عۆن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، په‌شیمان بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا جارێكی دیكه، له دژی جموجۆڵه‌كانی حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه ده‌كات.
K24
