گوشاری نێودەوڵەتی دەخرێتە سەر عەبادی

گوشاری نێودەوڵەتی دەخرێتە سەر عەبادی
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و نزیك لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، گوشارێکی نێودەوڵەتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق خراوەتە سەر حەیدەر عەبادی.

عەلی عەلاق، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، رێگە بەو گوشارە دەرەکیانە نادەین، کە هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەدەن، چونکە هەڵبژاردن پەیوەندی بە خودی عێراقییەکانەوە هەیە، نەك ئەمریکا و ئێران یاخود هەر وڵاتێکی دیکە.

گوتیشی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرەڕای ئەوەی گوشاری زۆری لەلایەن وڵاتانەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەخرێتە سەر، بەڵام سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.



K24
Top