فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران: حه‌شدى شه‌عبى له عێراق هاوشێوه‌ى باسیجی ئێرانه
له ئاهه‌نگێكدا به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 38 ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنى هێزه‌كانى باسیج، جه‌نه‌ڕاڵ حسێن سه‌لامى، جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانى، هۆشدارى دایه ئه‌ورووپا كه هێزه‌كانیان مه‌وداى مووشه‌كانیان بۆ زیاتر له دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر زیاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌ورووپا، گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یان له تاران كرد.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه: "تائێستاش هه‌ست ئه‌كه‌ین، ئه‌ورووپا هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌رمان، بۆیه مه‌وداى مووشه‌كه‌كانمان زیاتر نه‌كردووه، به‌ڵام گه‌ر بیانه‌وێت ببنه هه‌ڕه‌شه، ئێمه‌ش مه‌وداى مووشه‌كه بالیستییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ین".
هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا، محه‌مه‌د جه‌عفه‌رى، فه‌رمانده‌ى سوپا، ڕای گه‌یاند: "جه‌نگه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا، جه‌نگى باوه‌ڕه، بۆیه سنوور و جوگرافیاى نییه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه جه‌نگى سووریا، جه‌نگێكى جیهانییه و ئه‌زموونى "باسیج" بۆ وڵاتانى تر گواسترایه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه باسیج نموونه‌یه‌كه بۆ به‌رگریكردن، گوتیشی: "له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه، له عێراق حه‌شدى شه‌عبى پێكهێنرا، له لوبنان حزبوڵا، له سووریاش هێزه‌كانى به‌رگرى نیشتمانى و هه‌روه‌ها بۆ یه‌مه‌ن و وڵاتانى تریش".
باس‌نیوز
