لە شارێکی تورکیا ماڵە عەلەوییەکان نیشان دەکرێت

 لە شارێکی تورکیا ماڵە عەلەوییەکان نیشان دەکرێت
لە شاری ماڵاتیای تورکیا، لەلایەن گرووپێکەوە کە کەس نازانێت سەر بە چ لایەنێکن، زۆرێک لە ماڵە عەلەوییەکان نیشانە دەکرێت بە ھێمای (X). ئەمەش عەلەوییەکانی ترساندووە.

درەنگانی دوێنێ شەو 25 لەسەر 26/11/2017، ماڵە عەلەوییەکانی ماڵاتیا بە ھێمای (X) دەست نیشان کراون، وەک بڵێی داوایان لێ بکەن خانووەکانیان چۆڵ بکەن، یاخود بیانەوێت ھێرشیان بکەنە سەر.

رەجەب ئاکداغ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لەسەر ئەو بابەتە دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (CNN)ـی تورکی کرد و رای گەیاند: "بە ھیچ شێوەیەک رەفتاری لەو شێوەیە مایەی قبوڵ کردن نییە".

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ئاماژەی بەوەش داوە، کە بە دواداچوونی جیدی بۆ ئەو رەفتارە دەکەن، دەبێت ئەو کەسانەش بدۆزرێنەوە کە ماڵە عەلەوییەکانیان نیشانە کردووە.











باسنيوز
Top