وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەمریكا فێر دەكەین چۆن مامەڵە لەگەڵ توركیا بكات

 وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەمریكا فێر دەكەین چۆن مامەڵە لەگەڵ توركیا بكات
مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی توركیا، ڕەخنە لە ئەمریكا دەگرێت بەوەی تاكوو ئێستا بە شێوەیەكی دروست مامەڵەی لەگەڵ توركیادا نەكردووە.



چاوشئۆغڵوو لە ناوەندی كولتووریی ئەنتاڵیا وتارێكی پێشكەش كرد و لەوێ ئاماژەی بەوە دا ئەمریكا فێر دەبێت لەمەودوا چۆن مامەڵە لەگەڵ توركیادا بكات و لێ ڕادێت كە توركیا توركیای جاران نییە.



پێشی وایە كاتی خۆی بۆیە یەكێتی ئەورووپا پێكهێنراوە تا لە بەرانبەر بەهێزنەبوونی توركیا بوەستێتەوە، بۆیەش نایەڵن توركیا ببێتە ئەندام لەو یەكێتییە، چونكە هاوسەنگیی ئەڵمانیا و فەڕەنسا تێك دەچێت.



لەبارەی كێشەی سووریاشەوە، چاوشئۆغڵوو گوتی: "چارەسەركردنی كێشەی سووریا لەڕووی جوگرافییەوە بەبێ توركیا هیچ واتایەكی نییە. بۆ دۆست و دوژمنیشمان سەلماند بەبێ ئێمە ناتوانن هیچ بكەن".




باسنیوز
Top