بوله‌نت ئارینج: ئاكپارتی مولكی ئەردۆگان نیە
ئه‌ردۆگان له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ (خه‌به‌ر تورك)، ئاكپارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه نه‌چنه ناو هیچ هاوپهیمانییهتێكهوه له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا، چونكه ئاكپارتی پارتێكی موحافیزكاری دیموكراتییه.
ئارینج پێی ئاساییه ئاكپارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2019 هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتێكی سیاسی پێكبهێنێت تا بتوانێت 50+1 به ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام نابێت له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا بێت، چونكه پێكهاته‌ی ئاكپارتی موحافیز و دیموكراتییه و به‌و هاوپه‌یمانییه زیانێكی زۆری به‌رده‌كه‌وێ.
له‌باره‌ی خۆشیه‌وه ده‌ڵێ "هه‌ندێك له‌ناو ئاكپارتی مه‌به‌ستیان بوو له‌ناوم ببه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێز بووم، نه‌یانتوانی. ئه‌وانه‌یشی ده‌ستیان هه‌بووه له ده‌ركردنم له‌ناو ریزه‌كانی ئاكپارتیدا ئه‌گه‌ر ناویان ببه‌م زۆر بچووك ده‌بنه‌وه، بۆیه پێویست به ناوهێنان ناكات. ئێستەش ده‌یڵێمه‌وه ئاكپارتی موڵكی ئه‌ردۆگان نییه و موڵكی هه‌موو میلله‌ته".
باسنيوز
