لە مزگەوتێكی میسر 85 كەس كوژران

 لە مزگەوتێكی میسر 85 كەس كوژران
ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستیدا بۆ سەر مزگەوتێكی شاری سینای میسر، 85 كەس كوژران و 80 كەسیش بریندار بوون.

رۆژنامەی (ئەلشەرقول ئەوسەت)ی عەرەبی بڵاوی كردەوە "هێزە ئیسلامیه‌ تیرۆریستیەكان هێرشەكەیان ئەنجام داوە بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكی پارێزگای باكووری سینا، كه‌ لایه‌نگرانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نوێژیان لێ ده‌كرد".

له‌و هێرشه‌دا 85 كه‌س كوژراون، 80 كەسی تریش بریندار بوون، لەنێو قوربانیەكان ژمارەیەكی زۆری خەڵكی سیڤیل هەن، لەوانەش منداڵ و پیاوی بەساڵاچوو.

ئەم مزگەوتەی هێرشەكەی بۆ سەر ئەنجام دراوە، لە گوندی ره‌وزه‌ی رۆژئاوای شاری عه‌ریشی سه‌نته‌ری پارێزگای باكووری سینایە.

تیرۆریستان له‌ سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا بۆمبێكیان ته‌قاندووەتەوە، دواتر هێرشیان كردووە و خەڵكیان گوللەباران كردووە.









باسنيوز
Top