سه‌رۆكى نوێی زیمبابۆى له شوێنى مۆگابى سوێندی یاسایی خوارد
له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگی سوێندخواردنى سه‌رۆكى نوێی زیمبابۆى، ڕێوشوێنى ئه‌منى توند گیرانه‌به‌ر، هاوكات هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانى منانگاگوا به‌ره‌و یاریگاكه ده‌ڕۆشتن بۆ بینینی سوێندخواردنى سه‌رۆكى نوێ، كه شوێنى ڕۆبیت مۆگابى، سه‌رۆكى لهسهركارلادراوى زیمبابۆى گرته‌وه.
ڕۆژنامه‌ى (زه هیرالد)ى فه‌رمى زیمبابۆى، بڵاوی كرده‌وه، كه (منانگاگوا) دوێنێ پێنجشه‌ممه 23/ 11/ 2017 له‌گه‌ڵ ڕۆبیرت مۆگابى، سه‌رۆكى له‌سه‌ركارلادراو، گفتوگۆى كردووه و به‌ڵێنی پێداوه، خۆى و خێزانه‌كه‌ى، له وڵات‌دا به پارێزراوى بمێننه‌وه.
پێشتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا (منانگاگوا)، دواى ده‌یان ساڵ له نزیكبوونى له سه‌رۆك، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسه‌رى مۆگابى له‌هه‌وڵدا بوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستی سه‌رۆكى وڵات، له پۆستى جێگرى سه‌رۆك لادرا.
له كۆتاییدا، (مۆگابى/93 ساڵ)، دواى 37 ساڵ له سه‌رۆكایه‌تى، به‌ته‌واوه‌تى له هه‌موو دهسهڵاتیكى سیاسی و یاسایی وڵات داماڵرا، ته‌نانه‌ت وه‌ك ڕۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له مه‌راسیمی سوێندخواردنى سه‌رۆكى نوێ، به‌شدارى پێنه‌كراوه.
باسنيوز
