فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا

 فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا
فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی ناوخۆی سووریا کوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران، دوێنێ دووشەممە حەمید زیایی، فەرماندەیەکی سوپای پاسداران و یەکێک لە پاسدارانی "تیپی نەینەوا" لە یەکێک لە شارەکانی سووریا کوژرا.

بەپێی زانیاریی ماڵپەڕەکانی ئێران حەمید زیایی خەڵکی تاران و یەکێک لەئەندامانی سوپا لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بووە.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا لە شەڕی ناوخۆیی سووریا خەیروڵا سەمەدی ڕاوێژکارێکی باڵای قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانیش کوژرا.

لە ماوەی حەوت ساڵ شەڕی ناوخۆیی سووریا کە ئێران یەکێک لە پشتیوانان و بەشدارانی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بووە، زیاتر لە چوار هەزار چەکداری سوپای پاسداران لەو وڵاتە کوژراون.








باسنيوز
Top