موقتەدا سەدر: پەیوەندییەكانم لەگەڵ سعوودیە ئێرانی بێزار كردووە
سەدر لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزێونیدا ئەوەی خستە ڕوو، عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی باش دەكاتەوە و بەتایبەتی سعوودیە.
سەرکردەی ڕەوتی سەدر ڕاشی گەیاند، لەگەڵ ئەوەدا نیم هێزەكانی حەشدی شەعبی تێكەڵی دەزگا ئەمنییەكانی عێراق بكرێن و ئەو هێزانەی لەڕێ لادەرن و دەبنە هۆی پێشێوی و شەڕ و پێویستە ڕێگە لەو هێزانە بگیردرێت.
پێشتر موقتەدا سەدر بە فەرمی سەردانی وڵاتی سعودیەی کرد و ئەمەش ناڕەزایی بەشێك لە سەركردە عەرەبە شیعەكانی عێراقی لێ كەوتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەرد، داوای لە هێزەكانی سەرایا سەلام كرد لە ماوەی 72 كاتژمێردا لە كەركووك بكشێنەوە.
باسنیوز
