حکوومەتی یابان بڕیارێکی توند دژی سەربازانی ئەمریکا دەردەکات
بڕیارەکەی حکوومەتی یابان دوای ئەوە دێت، کە سەربازێکی تەمەن 21 ساڵیی ئەمریکی لە ئۆکیناوای یابان بە ئۆتۆمبێل خۆی بە پیاوێکی یابانیدا کێشا و کوشتی.
بە وتەی شاهێدحاڵەکان و پۆلیسی یابانی، ئەو سەربازە ئەمریکییە بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێ خوڕیوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییە یابانییەکە.
دوای ئەو رووداوە، حکوومەتی یابانی کڕین و خواردنەوەی ماددە ئەلکحولییەکانی لە سەربازانی ئەمریکا لە هەموو ناوچەکانی یابان، قەدەغە کرد.
باسنيوز
