هەوڵی تیرۆرکردنی شازادەی جێنشینی سعودیە شکست دەهێنێت

هەوڵی تیرۆرکردنی شازادەی جێنشینی سعودیە شکست دەهێنێت
هەوڵی تیرۆرکردنی شازادەی سعودیە شکست دەهێنێت و ژمارەیەک ئەفسەر نزیک لە ئامۆزاکەی، تۆمەتبار دەکرێن.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلدیار)، پێنج ئەفسەری گاردی نیشتمانیی سعودی، کە موتعب بن عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز ئال سعود سەرۆکایەتیی دەکرد، هەوڵی تیرۆرکردنی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی وڵاتەکەیان داوە.



هەروەک ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ئەفسەرانە تەقەیان لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی محەمەد بن سەلمان کردووە و ژمارەیەک پاسەوانیان پێکاوە، بەڵام شازادە بە سەلامەتی دەربازی بووە.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ناسنامەی پێنج ئەفسەرەکە دیار نییە و وای هەوڵە سەرنەکەوتووەکە، هەڵاتوون و خۆیان دەرباز کردووە.



نزیکەی مانگێک پێش ئێستا، بە بڕیاری محەمەد بن سەلمان، دەیان شازادەی سعودیە دەستگیر کران، کە موتعب بن عەبدوڵڵای کوڕی شای پێشووی سعودیە و ئامۆزای محەمەد بن سەلمان یەکێک بوو لەوان و ئێستا دەستبەسەرن.



باسنیوز
Top