پۆلیسی بەحرەین گرووپێکی تیرۆریستی ئاشکرا دەکات كە لە سەربازگەکانی ئێران مەشقی سەربازییان کردووە

پۆلیسی بەحرەین گرووپێکی تیرۆریستی ئاشکرا دەکات كە لە سەربازگەکانی ئێران مەشقی سەربازییان کردووە
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین گرووپێکی تیرۆریستی ئاشکرا دەکات، کە ئەندامەکانی لە سەربازگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەشقی سەربازییان کردووە.



بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین، پۆلیسی بەحرەین یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپەی دەستگیر کردووە، کە لە رۆژی 27/10/2017 تەقینەوەیەکیان لە نزیک پاسێکی گواستنەوەی پۆلیس، ئەنجام دا و بووە هۆی کوژرانی پۆلیسێک و برینداربوونی نۆی دیکە.



هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو گرووپە تیرۆریستییە پێنج کەس لەخۆ دەگرێت و چواریان هەڵاتوون بۆ ئێران و یەکێکیان دەستگیر کراوە، بە نیاز بوون چەند کەسایەتییەکی باڵای وڵات بکەنە ئامانج و بۆرییە نەوتییەکان بتەقێننەوە.



باسنیوز
Top