نه ئه‌سه‌د نه میلیشیاكانی ئێران داهاتوویان له سووریای نوێ نابێت
وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ردوو وڵاته زلهێزه‌كه، له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا‌ن به‌بێ بوونی هیچ هێزێكی بیانی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ میلیشیاكانی ئێران، كه بۆ هاوكاری ئه‌سه‌د له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌ن.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا، تره‌مپ و پوتین جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، قه‌یرانی سووریا به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن، قۆناغی داهاتوو، قۆناغی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌بێت و رێگه به مانه‌وه‌ی میلیشیاكانی ئێران و چه‌كدارانی حزبوڵڵا نادرێت له سووریا بمێننه‌وه، به‌تایبه‌تیش به‌شی باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل.
هاوكات هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل باسی ئه‌وه‌یان كردووه نابێت میلیشیا چه‌كدارییه‌كان له‌و ناوچانه بمێننه‌وه، به جۆرێك سوپای سووریاش ناچار كراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چێته ئه‌و ناوچانه‌ی تازه له ده‌ستی داعش رزگاركراون، به‌تایبه‌تیش له قۆناغی داهاتوو، كه بۆ وڵاته‌كه راگوزه‌ر ده‌بێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی شیكار وێبسایتی "العربیة"، كه له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ریكا و رووسیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د هیچ داتووێكی له سووریادا نابێت.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هیچ ورده‌كارییه‌كیان له باره‌ی قۆناغی راگوزه‌ر ئاشكرا نه‌كردووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی ستافان دی میستۆرا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات و ده‌بێت ئه‌و بڕیاری له ده‌ستپیكردنی بدات.
مۆسكۆ و واشنتن جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كردووه‌ته‌وه، كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری و هه‌ڵبژاردنی گشتی پاك و بێگه‌رد له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێته‌وه، به جۆرێك، ته‌واوی گه‌لانی سووریا، له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن، به‌شداری تێدا بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌رپرسانی باڵای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایانگه‌یاندووه، كه‌س ناڵێت قۆناغی راگوزه‌ری داهاتوو له سووریا ئاسانه، یا به خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه توانیویانه پابه‌ندبوونی رووسیا به‌ده‌ست بهێنن.
K24
